ناڕه‌زایه‌تی و بازداشتی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ سه‌روبه‌ندی رۆژی جیهانی كرێكار

253y
له‌ سه‌روبه‌ندی ١١ی مانگی گوڵان رۆژی جیهانی كرێكار، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاران و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان، له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه‌.ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ له‌وانه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كان، ئێخراج سازیییه‌كان، هه‌ڵاواردن له‌ نێوان كرێكاران و ئاستی كه‌میی حه‌قده‌سته‌كان، به‌ڕێوه‌ده‌چن. هه‌رله‌م حاڵه‌دا به‌ نزیك بوونه‌وه‌ به‌ رۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، شه‌پۆلێك له‌ سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردن له‌دژی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی له‌ لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم به‌ ئامانجی پێشگیری له‌ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ده‌ستیپێكرد.