ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی فولادسازانی فه‌رایه‌ند

63y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “فولادسازانی فه‌رایه‌ند”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیفی بارودۆخی شۆغڵیان له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كاری رژیم له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌.
به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، ٨٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ره‌سمی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ شاری “مه‌لارد” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی تاران كه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ له‌ رێكه‌وتی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٣ له‌سه‌ر كار ده‌ركرابوون، سه‌ره‌ڕای شكایه‌ت و وه‌رگرتنی حوكمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كار و راگرتنی ئه‌مواڵ، پاش تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی یه‌كساڵ، به‌ بێ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست، هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار بۆ رزگاربوون له‌ ده‌ستی كرێكارانی ره‌سمی كارخانه‌كه‌‌ و په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له‌ ساڵی رابردۆوه‌، درگای كارخانه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ر كرێكارانی ره‌سمی و قه‌راردادی به‌ستبوو.