ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی ره‌جا

473y
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شیركه‌تی رێگای ئاسنی “ره‌جا” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ ناڕه‌زایه‌تی و له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ته‌عمیرات و راگرتنی ئه‌م شیركه‌ته‌، كۆبوونه‌وه‌.
به‌ وته‌ی كرێكاران، زیاتر له‌ دوو مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایا حقوقییه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. خاوه‌نكار له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوودا به‌ڵێنی به‌ كرێكاران دابوو تا حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكات، به‌ڵام دوابه‌دوای به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی به‌ڵێنی خاوه‌نكار و درێژه‌ی دواخرانی حه‌قده‌ستی كرێكاران، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران له‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی ئه‌م شیركه‌ته‌، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.