ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكارانی مێسی سه‌رچێشمه

594y

رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان كرێكارانی قه‌راردادی “مێسی سه‌رچێشمه‌” له‌ كرمان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ حه‌قده‌ستی نابه‌رابه‌ر و جێبه‌جێ نه‌كرانی به‌ڵێنی ئیستخدامی ره‌سمی له‌لایه‌ن خاوه‌نكاری شیركه‌تی مێس، مانیان گرت.نزیكه‌ی ٢٠٠ كرێكاری مانگرتوو به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ باقی كرێكاران له‌ به‌رامبه‌ر درگای وروودی ئه‌م موجته‌مه‌عه‌ سه‌نعه‌تییه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. به‌ وته‌ی كرێكاران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌ڵێنی ئێستخدامی هێزی قه‌راردادی له‌لایه‌ن مودیرانی ئه‌م شیركه‌ته‌وه‌ به‌وان دراوه‌، به‌ڵام بابه‌تی گۆڕینی بارودۆخی قه‌رارداده‌كانیان هه‌روا له‌ سه‌ره‌كیترین كێشه‌ی كرێكارانی قه‌راردادی “مێس”ه. كرێكاران هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به په‌رداخت نه‌كردنی حقوق و مه‌زایاكانیان ناڕازیین.