راپۆرته‌كان باس له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی سێ رۆژه‌ی ژماره‌یه‌ك له كرێكاران و رانهندهكانی كارخانه‌ی “پۆلی ئه‌كریلی ئێسفه‌هان” له كاردانه‌وه به نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران ده‌كه‌ن.
هه‌رله‌م پێوه‌ندییه‌دا، رۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی رێبه‌ندان، رانهنده سرویسه‌كانی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی پۆلی ئه‌كریل له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی ٤ مانگ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، به یه‌ك سه‌عات ته‌ئخیره‌وه كارهكهیانیان ده‌ستپێكرد. هه‌روه‌ها له رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌دا نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س له كرێكاران بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عات له ده‌وروبه‌ری ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.