ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی موجته‌مه‌عی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی تاران

592
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خه‌رمانان، په‌ره‌ستارانی موجته‌مه‌عی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی تاران بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌ نوێیه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌م موجته‌معه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخست.په‌ره‌ستاران ده‌ڵێن: سه‌رۆكی موجته‌مه‌عی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی به‌ جێگای داواكاری ره‌سمی له‌ دانیشگای علوم پزیشكی تاران بۆ راكێشانی هێز، كارمه‌ندانی ره‌سمی ئه‌م ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌ی به‌توندی خستۆته‌ ژێر گوشاره‌وه‌ تا به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی هێز، زیاتر له‌ كاتی خۆیان‌ كار بكه‌ن و بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر كه‌میشیان پێبدرێت. په‌ره‌ستاران رایانگه‌یاندووه‌: له‌ حاڵه‌تی به‌دوادانه‌چوونی ئه‌م بارودۆخه‌ به‌كۆمه‌ڵ له‌به‌رده‌م دیوانی عه‌داڵه‌تی ئیداری رژیم سكاڵا ده‌كه‌ن.