ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی هۆرموزگان سه‌باره‌ت به‌ نه‌درانی كارانه‌

665
راپۆرته‌كان باس له‌ ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی هۆرموزگان سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت نه‌كردنی كارانه‌كانیان له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ده‌كه‌ن.هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ره‌ئیسی دانیشگای علوم پزیشكی هۆرموزگان ژماره‌ی هێزی په‌ره‌ستاریی و بێهیار كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كان و ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كار ده‌كه‌ن، هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س راگه‌یاند. له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا بێجگه‌ له‌ په‌رداختی حقوق به‌ هێزی غه‌یره‌ پزیشكی له‌وانه‌ په‌ره‌ستاران، هیچ په‌رداختێكی دیكه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.