ناڕه‌زایه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی

153
ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی له‌ ئێران، وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌ چڕتربوونه‌وه‌ی گوشاره‌كانی مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیم له‌دژی ئه‌وان، باسیان له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ و هه‌ڕه‌شه‌كردنی مه‌ئموورانی رژیم له‌دژی بنه‌ماڵه‌كان و زیندانیان، كرد.بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی له‌ نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵه‌دا روو له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران، پێداگریان كردووه‌ كه‌ مه‌ئموورانی سپا و ئیتلاعاتی رژیم، بنه‌ماڵه‌كان، مناڵه‌كان و هاوسه‌رانی زیندانیه‌كان به‌ توندی ده‌خه‌نه‌ ژێر گوشاره‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ و سوكایه‌تییان پێده‌كه‌ن. به‌ندی ٢٤٠ی زیندانی ئێوین كه‌ له‌م نامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه‌ له‌ زومره‌ی ئه‌و به‌ندانه‌یه‌ كه‌ زیندانیانی سیاسی و ئه‌منیه‌تی راده‌گیردرێن. شایانی باسه‌، به‌رخوردی مه‌ئمووران و به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی رژیم له‌گه‌ڵ زیندانیانی سیاسی و بنه‌ماڵه‌كانیان، چه‌ندین جار به‌ره‌وڕووی ره‌خنه‌ی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ بۆته‌وه‌ و له‌ راپۆرته‌كانی هه‌واڵنێری تایبه‌تی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ئێران ئاماژه‌گه‌لێكی جیاجیا به‌م به‌رخورده‌ دژه‌ ئینسانییه‌ كراوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →