ناڕه‌زایه‌تی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كانی ئه‌ندۆنێزی

613
به‌ پێی راپۆرته‌كان، “یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كانی ئه‌ندۆنێزی” له‌دژی دیاری كردنی لانیكه‌م حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ده‌وڵه‌تی ئه‌ندۆنێزی رێكه‌وتی ١٥ی ئۆكتۆبر لانیكه‌م حه‌قده‌ستی تازه‌ی كرێكارانی دیاری كرد. له‌ ره‌وتی دیاری كردنی لانیكه‌م حه‌قده‌ستی نوێ، یه‌كیه‌تییه‌كان و رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان هیچ رۆڵێكیان نه‌بووه‌ و ده‌وڵه‌ت به‌ بێ وتووێژی پێویست له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كرێكاران، به‌ شێوه‌ی یه‌ك لایه‌نه‌ حه‌قده‌سته‌ نوێیه‌كانی دیاری كردووه‌. به‌م پێیه‌، یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كانی ئه‌ندۆنێزی له‌دژی ئه‌م چاكسازییه‌ یه‌ك لایه‌نه‌ی ده‌وڵه‌ت، هه‌وڵی پێكهێنانی كه‌مپه‌ینی ناڕه‌زایه‌تیان داوه‌.