ناڕه‌زایه‌تی یه‌كیه‌تی موعه‌لیمانی ئینگلستان به‌ سه‌ركوتی موعه‌لیمانی ئێران

184q
یه‌كیه‌تی میللی موعه‌لیمانی ئینگلستان شه‌پۆلی ئه‌م دواییانه‌ی بازداشت، سه‌ركوت و ئه‌زیه‌ت و ئازاری به‌رده‌وامی موعه‌لیمان و هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م بواره‌یان مه‌حكوم كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌وان بوو.
یه‌كیه‌تی موعه‌لیمانی ئینگلستان وێڕای نیگه‌رانی له‌ درێژه‌ی گوشار له‌دژی كۆمه‌ڵگای فه‌رهه‌نگیانی ئێران، زیندانی كردنی شه‌ش ئه‌ندامی رێكخراوی سێنفی موعه‌لیمانی مه‌حكوم كرد. ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌ داوای له‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی كردووه‌ تا له‌ سه‌رجه‌م پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كار و مافی كرێكاران و هێزی كاری ئێران له‌ بواری ئازادی رێكخراو، كۆبوونه‌وه‌ و ئازادی راده‌ربڕین په‌یڕه‌وی بكات.