خەڵكی شاری مێهران سه‌ر به ئۆستانی ئیلام بەرەوڕووی كێشەی كەم ئاویی بوونه‌ته‌وه و هاوڵاتییان بەرامبەر بە وڵام نەدانەوەی كاربەدەستانی رژیم به گرفته‌كانیان ناڕازیین.
بڕینی ئاو لە شاری مێهران و ئاواییەكانی دەوروبەری، ناڕەزایهتی خەڵكی ئه‌و ناوچەی لێكهوتهوه، بەڵام تا ئێستا هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەر كردنی ئاوی خواردنی ناوچەی مێهران، نەخراوەتە گەڕ. لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا، ئاوی زۆرێك لە شوێنه‌كانی ئۆستانی ئیلام، كه‌م بۆته‌وه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك شوێن بڕاوه. لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانیان ناده‌ن. پێشتریش لە هەندێ ناوچەی كرماشانیش، كێشەگەلێكی هاوشێوە بۆ هاوڵاتییانی دانیشتووی ئەو ناوچەیە، پێش هاتبوو