ناڕەزایەتی خوێندکارانی دانیشگای عیلمی کاربوردی ھەرسین

838
لە ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا کۆمەڵێک لە خوێندکارانی رشتەی عومرانی دانیشگای ئازادی عیلمی کاربۆردی شاری ھەرسین لە بەردەم ئەو دانیشگایه‌، کۆبوونەوەیان بەڕێوەبرد.
بە پێی ھەواڵە بڵاو کراوەکان، ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی دانیشگای عیلمی کاربودری ھەرسین لە شەقامی “دانشجو”ی ئەو شارە له‌ ناڕەزایەتی بە بەڕێوە نەبردنی وانەی گرووپی عۆمران لە شوێنی راھێنانی ئەو دانیشگایه‌، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەرێوەبرد. شایانی باسه‌ بەرپرسانی ئەو دانیشگایه‌ پێشتر رایانگەیاندبوو کە چەند وانەی گرووپی عۆمران لە یەکەم تێرمی دەستپێکی ساڵی نوێ خوێندن بەڕێوەدەچێت کە ئەم مەسەلەیە گه‌لێك کێشەی بۆ خوێندکارانی ده‌رچووی ئه‌و دانیشگایه‌ دروست كردووه‌.