ناڕەزایەتی سەرتاسەری کرێکارانی نەوت

بەیانیرۆژیشەممە 10ی مانگی جۆزەردان، کرێکارانی نەوت لە تاران و چەندین ناوچەی جنوبی ئێران لە ناڕەزایەتی بە گەڵاڵەی  مەجلیسی رژیم بە نیسبەت حەقدەستەکانیانەوە کۆبوونەوە.

کرێکارانی نەوت لە ئەهواز، عەسەلوویە، گەچساران، ماهشەهر، بەهرێگان، ئەبوزەر و لاوان لە شوێنی کارەکانی خۆیان کۆبوونەوەهەروەها لە تارانیش بە پێکهێنانی کۆبوونەوەیەک بەرامبەر مەجلیسی رژیم، ناڕەزایەتی خۆیان بەوە گەڵاڵەیە دەربڕیکرێکارانی نەوت بە ئاستی نزمی حەقدەستەکانیان ناڕازین و ئەو بڕەش کە مەجلیسی زیادی کردووە، ئالووگۆڕێک لە کۆی گشتی حەقدەستەکان پێک ناهێنێ.