ناڕەزایەتی لەدژی شای عەرەبستان لە فەڕانسە، دیفاع لە ئەرزشە ئینسانیەکان

سەلمان پادشای عەرەبستان، لەگەڵ ٥٠٠ ئەندامی بنەماڵەکەی و ٥٠٠ مه‌لازم رۆژی شەممە ٢٤ ی ژوئیە بەرابەر لەگەڵ دووی مانگی گەلاوێژ، بۆ بەسەر بردنی پشوی هاوینەی سێ حەفتەیی چوو بۆ شاری نیسی فەڕانسە و لەوێشەوە بۆ ساحیلی میراندول هەڵکەوتوو لە لێوارەی “ریویرا”ی ئەم وڵاتە. کاربەدەستانی دەوڵەتیی ئەم ساحیلەیان بە بیانوی پاراستنی ئەمنیەتی پادشا و هاوڕێیه‌کانی قورخ کرد و بە رووی خەڵکدا دایانخست. ئەم کاربەدەستانە هەروەها نزیک بوونەوەی قایق و کەسەکانیان لە ئاودا تا مەودای ٣٠٠ میتری ساحیلەکە قەدەغە کرد. بەشێکی بەرین لە خەڵکی ئەم ناوچەیە، دانی وەها ئیمتیازاتێکیان بە پادشای گەندەڵ و دەرباریەکانی بە پێچەوانەی ئەرزشە ئینسانیەکان زانیوە کە بۆ دەستەبەر کردنیان خەباتێکی زۆریان کردووە. بەم هۆیەوە ناڕەزایەتیەکی بەرین لەدژی کاربەدەستانی فەڕانسە و شا سەلمان کەوتە ڕێ. یەکێک لە شێوەی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان ئامادە کردنی تۆمارێکە کە زیاتر لە ١٣٠ هەزار کەس ئیمزایان کردوە و ژمارەی ئیمزاکانیش بەردەوام روو لە زیاد بوونە.495یەکێک لە دانیشتوانی ناوچەکە بە راگەیەنەرەکانی وت: “چەندین دەیەیە سەرانی وڵاتان و لەوانە ئەندامانی بنەماڵەی سەڵتەنەتی عەرەبستان دێنە ئەم ساحیلە، بەڵام قەت هیچ کابینەیەک جورئەتی ئەوەی نەبووە ئەم ناوچەیە پاوان و قورخ بکات. لەبەر ئەوەی بەپێی یاسا ئەم ساحیلە هی هەموانە. ئەمساڵ چی رویداوە کە حکومەت وەک دوژمن دەڕوانێتە ئێمە و فەزیلەتی کەسەکان تەنیا لەبەر پارە و پێگەیان لە ئێمە بە گرینگ تر دەزانێ؟”
وڵامەکە روونە، تامی شیرینی معامەلاتی چەند ملیارد دۆلاری چەک لەگەڵ پادشای عەرەبستان و شێخەکانی تری ناوچەکە لەژێر زمانی رێبەرانی دەوڵەتی فەڕانسەدا مەزەی داوەتەوە. ساڵی رابردوو دەوڵەتانی کەنداو، وەک عەرەبستان، کڕینی نزیکەی ١٠٠ ملیارد دۆلاریان بە هەناردەکارانی چەک سفارش دا. لەم ساڵەدا سەرمایەدارانی فەرانسەوی و دەوڵەتەکەیان بوونە یەکێک لە هەناردەکارانی گەورەی چەک بۆ وڵاتی پادشاهی عەرەبستان. ئەوان لە نوامبری ساڵی ٢٠١٤ لە معامەلەیەکدا ٣ ملیارد دۆلار چەکیان بەم حکومەتە فرۆشت. ئەوان ٣ ملیارد دۆلار چەکیشیان لەگەڵ لوبنان معامەلە کرد کە پارەکەی لە لایەن عەرەبستانەوە پەرداخت کرا. بۆ بەردەوام بوونی ئەم معامەلانەی مەرگ و جەنایەت و نزیک کردنەوەی زیاتری پادشای عەرەبستان لە حکومەتی فەرانسە “فەڕانسوا ئۆلاند” سەرۆک کۆماری فەرانسە و تیمی هاوڕێی، لە مانگی مەی ئەمساڵدا چوون بۆ قەتەر و دوای ئیمزا کردنی قەراردادێکی فرۆشتنی چەک بە بڕی ٦ ملیارد و هەزار ٣٠٠ یۆرۆ چووە ڕیاز پێتەختی عەرەبستانی سعودی. راگەیەنەرەکان نووسیان کە ئەوان هیوادارن لەگەڵ شیرکەتێکی فرۆشیاری چەک، شیرکەتێک لە بواری پرۆژە نەوتیەکان و کەشتی رانیدا، قەراردادێکی ١١ میلیارد یۆرۆیی لەگەڵ پادشای عەرەبستان ببەستن. پەزیرایی بێوێنە لە سەلمان شا لە ساحیلی باشوری فەڕانسە و پێشێل کردنی مافی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە لەسەر ناوەرۆکی ئاوا بابەتێک بەڕێوەچووە و خەباتی بە پێچەوانەی خەڵک لەدژی ئەم هەڵسوکەوتەی معامەلەگەرانی دەوڵەتی فەرانسە دەبێ لەم بوارەدا هەڵبسەنگێندرێت.سەلمان پادشای عەرەبستان، یەکێک لە خراپترین و دزێوترین هێماکانی دیکتاتۆڕی، چەوسێنەری، دژە ژنی، جەنایەتکاری، پەرە پێدەری ئیسلامی تیرۆریستی، و دواکەوتوو مانەوە لە دنیای ئەمرۆدایە. ئەو و بنەماڵەکەی بە درێژایی مێژوو لە سایەی پشتیوانی دەوڵەتانی ئیمپڕیالیستی بریتانیا و ئامریکادا لە دەسەڵاتدا ماونەتەوە. ئەوان بە گرتنە پێشی سیاسەتگەلی نەوتی و رشتنی پارەی بە دەست هاتوو لە فرۆشی نەوت بۆ گیرفانی سەرمایەدارانی ئەم دوو وڵاتە خزمەتیان بەوان و سیاسەتە ئیمپڕیالیسیەکانی دەوڵەتانیان کردووە. ئەو چەکانەی کە ئەم حکومەتە بۆرژواییانە بە عەرەبستانیان فرۆشتوە لە یەمەن و بۆ کوشتاری خەڵکی بێدیفاع بەکار دێت. بەپێی راپۆرتی سازمانی ملەل ئاکامی هێرشە ئاسمانیەکانی عەرەبستان بۆسەر یەمەن، کە بە پشتیوانی دەوڵەتی ئامریکا بەڕیوەدەچێت، لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە تا مانگی جۆزەردان نزیکەی ٢ هەزار کوژراو و ٧ هەزار و ٣٣٠ برینداری لێکەوتوەتەوە کە ژمارەیەکی بەرچاویان منداڵ بوون. سەدان هەزار کەسیش لە ئاکامی ئەم هێرشانەدا ئاوارە بوون.لەو گرنگترین جەنایەتانەی کە پادشای ستەمکاری سعودی، ئەندامانی بنەماڵەکەی، خاوەنانی دەسەڵات و سەرمایە لەم وڵاتەدا کردویانە لەدژی کرێکارانی کۆچبەر بووە. ئەو راپۆرتانەی کە باس لە هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەم کرێکارانە لە وڵاتی پۆلیسی و داخراو بەرووی دەرەوەدا دەکەن هەموو ئینسانێک دەهەژێنێ. عەرەبستانی سعودی لەسەر شانی کرێکارانی کۆچبەر دروست کراوە. بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١٣ لە جەمعیەتی ٢٨ ملیۆنی دانیشتوی عەرەبستان ٩ ملیۆنیان کرێکاری کۆچبەر بوون. تەنیا ٤ ملیۆن لەم کرێکارانە ژن و پیاوی خاوەن ئیجازەی ڕەسمی مانەوە و کارن و ئەوانی تر بە دەست خاوەنانی سەرمایه‌ و لە ماڵی دەوڵەمه‌ندەکاندا وەک کۆیلە دەچەوسێنەوە کە چکۆلەترین نارەزایەتی ده‌بێتە هۆی گرتنیان و دیپۆرت کردنەوەیان. لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی سەرمایەداری و گەیشتنی بە عەرەبستان، پۆلیس و دەزگا ئەمنیەتیەکانی کەوتنە گیانی ٥ ملیۆن کرێکاری بێ ئیجازەی مانەوەی رسمی و لانیکەم یەک ملیۆنیان گەڕێندرانەوە بۆ وڵاتەکانیان. هەر جارێک کە لە لایەن ئەم کرێکارانەوە ناڕەزایەتی بەکۆمەڵ ئەنجام دەدرێت، بەرەوڕووی هێرشی پۆلیس دەبنەوە و تەقەیان لێدەکرێت.ناڕازییان بە پاوان بوونی ساحیلی میراندول لەلایەن کاربەدەستانی دەوڵەتیەوە، خوازیاری کرانەوەی هەرچی زووتری ئەم ساحیلە بە رووی خەڵکدا و کۆتایی هاتن بەمجۆرە هەڵاواردنانە بە قیمەتی پێشێل کردنی مافە سەرەتاییەکانن کە خەڵکی فەرانسە بۆ دەستەبەر بوونیان دوو شۆڕشی گەورەی سەردەمی سەرمایەداریان بەرپا کردووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →