ناڕەزایەتی پەناخوازانی میانماری بە نێشتەجێ کردنیان لە دووڕگەیەکی دوورکەوتووی بەنگلادیش

رۆژی دووشەممە 10ی مانگی جۆزەردان، بە هەزاران کەس لە پەناخوازانی ڕووهینگیایی خەڵکی میانمار، بە نیشتەجێ کرانیان لە دووڕگەیەکی دوورکەوتووی بەنگلادیش ناڕەزایەتییان دەربڕی.

پەناخوازانی ڕووهینگیایی کە لە چنگ ئەرتەشی میانمار رزگاڕییان بووە و پەنایان بۆ بەنگلادیش بردووە، بە نێشتەجێ کرانیان لە دووڕگەیەکی دوورکەوتووی بەنگلادیش کە لە ژێر مەترسی لافاو دایە، ناڕەزایەتییان دەربڕیپەناخوازانی رووهینگیایی لە ساڵی 2017وە ئاوارەی بەنگلادیش بوون و زیاد لە یەک میلیۆن کەس دەبن و تا ئێستا چارەنووسێکی نادیاریان هەیە.