ناڕەزایەتی کرێکارانی ئابفای ئیزە

کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئابفای ئیزە، لە نارەزایەتی بە دواکەوتنی حەقدەستەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێکهێنا.

کرێکارانی ئابفای ئیزە،زیاد لە 5 مانگ حەقدەستی دواخراویان هەیە و مافی بیمەکانیشیان بۆ چەند مانگ دەچی بە “سازمانی تەئمینی ئیجتماعی” نەدراوەکرێکارانی ئابفا بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئیدارەی ئابفای ئیزە خۆازیاری پێڕاگەیشتن بە داواکارییەکانیان بوون.