ناڕەزایەتی کرێکارانی تراوێرسی وەرامین

کرێکارانی هێڵهكانی ئەبنیەی فەننی تراوێرسی وەرامین، ڕۆژی شەممە 16ی مانگی ڕەشەممە لە ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقدەستە دواکەوتووەکانیان دەستیان دایه‌ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.

کرێکارانی ناڕازی هاوکات بە ئاماژە بە پێنەدرانی مانگ و نیوێک لە داواکارییەکانی ئەمساڵی خۆیان لە گەڵ جێژنانەو و پاداشی کۆتایی ساڵ، لە ئاکامی کەمتەرخەمی و بایەخ نەدانی کارفەرماکانی شیرکەتی پەیمانکاری، ڕایانگەیاندلە ئەگەری وەدی نەهاتنی داواکارییەکانمان لە 3 ڕۆژی داهاتوو دا دەست دەکەن به‌ مانگرتنێکی بەربڵاوجێگەی ئاماژەیە  پێدانی مافی بیمەی ئیجتماعی کرێکارانی ناحییەی وەرامین چەندین مانگە وەدوا کەوتووە و چەند ساڵیش دەبێ سەرەڕای هەبوونی بیمەی تەکمیلی و کەم کردنەوەی بەشێک لە حەقدەستەکانیان، هیچ شتێکیان لە بابەت خزمەت گوزارییە دەرمانییەکان لە شیرکەتی بیمە وەر نەگرتووە.