ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی “ئەروم دەشت”

بەیانی رۆژی چوارشەممە 13ی مانگی گەلاوێژ، کرێکارانی شیرکەتی “ئەروم دەشت” هەڵکەوتوو لە ئازەربایجانی غەربی، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوە.

کرێکارانی شیرکەتی “ئەروم دەشت” کە زیاد لە 170 کەس دەبن پاش داخرانی شیرکەتە بێکار کراون و 15 ساڵ پاش لە دەست دانی کارەکانیان و بەدواداچوون و ناڕەزایەتی بەردەوام هێشتا بە هیچ کام لە خواستەکانیان نەگەیشتوون.