ناڕەزایەتی کرێکارنی ئاجور ماشێنی گونبەد

کرێکارانی کارخانەی داخراوی ئاجوری گونبەد لە ئوستانی گوڵستان، ڕۆژی یەکشەممە 17ی مانگی ڕەشەممە بە نیسبەت درێژەی ڕەوەندی بێکاری خۆیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری دەستبەکار بوونەوەی کارخانە و گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان بوون.

یەکێک لە کرێکارانی ناڕازای دەڵێگردبوونەوە و ناڕەزایەتی کرێکاران بۆ دەست بە کار بوونەوەی ئەم واحدە تولیدییە کە لە 29ی مانگی پووشپەڕی ساڵی 95 بە بیانووی قەرزی دوواکەوتوو بە شیرکەتی گاز تەعتیل ڕاگەیندرا، تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوەئەم کرێکارە بە باس کردن لە بێکارکرانی 100 کرێکار بە پێشینەی 15 تا 20 ساڵ، ئەوەشی ڕاگەیاند کە تا ئێستا لە مافی بیمەی بێکاری بێ بەری بوون.