نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوغڵی كرێكارانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌لیاف له‌ ئۆستانی مه‌ركه‌زی

163
ره‌ئیسی سازمانی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌تی رژیم له‌ ئۆستانی مه‌ركه‌زی، هه‌واڵی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوغڵی هه‌زار و ٧٠٠ كرێكاری پێنج واحێدی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌لیافی له‌م ئۆستانه‌ راگه‌یاند.به‌ پێی دانپێدانانی ناوبراو، پێنج واحێدی ئه‌لیاف سازی هه‌ر ئێستا پێویستیان به‌ نزیكه‌ی ١٥٠ میلیارد تمه‌ن بودجه‌ هه‌یه‌. ناوبراو رایگه‌یاندووه‌، به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م واحێده‌ به‌ شێوه‌ی قاچاغ و به‌ ره‌وشگه‌لێكی جۆراوجۆر دێنه‌ نێو بازاڕ. هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌لیافی ئۆستانی مه‌ركه‌زی به‌ هۆی نه‌فرۆشرانی كه‌لوپه‌له‌كانیان، له‌ سه‌روبه‌ندی ته‌عتیلی و به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی ئێخراجی كرێكاران ببێته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →