نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شۆغڵی كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پیچ

350
راپۆرته‌كان باس له‌ ئێخراجی مانگانه‌ی كرێكارانی قه‌راردادی كارخانه‌ی “پارس پیچ” له‌ تاكستان و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شۆغڵی ئه‌م كرێكارانه‌ ده‌كه‌ن.به‌ وته‌ی كرێكاران، له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا خاوه‌نكاری كارخانه‌ له‌ كۆتایی هه‌ر مانگدا نزیكه‌ی ٣ كرێكاری قه‌راردادی به‌ بیانووی ته‌واوبوونی ئێعتباری قه‌رارداد له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ هه‌روه‌ها له‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان له‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ قسه‌ و باسیان كرد و رایانگه‌یاند: ئه‌م بارودۆخه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی یاسای كار له‌سه‌ر پێویستبوونی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ریزبه‌ندی پیشه‌كان له‌ كارگاكانی سه‌رووتر له‌ ٥٠ كه‌س، جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →