ره‌ئیسی خانه‌ی مه‌عده‌نی ئۆستانی زه‌نجان وێڕای ئاماژه به ره‌وتی ته‌عتیلی مه‌عده‌نه‌كانی ئۆستانی زه‌نجان، هه‌واڵی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شۆغڵی ١٢٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌م مه‌عده‌نانه‌ی راگه‌یاند.
ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه، كه له حاڵی حازردا ٩٠ له‌سه‌دی زه‌رفیه‌تی به‌رهه‌می به‌ردی ئاسنی مه‌عده‌نه‌كانی ئۆستانی زه‌نجان به‌كرده‌وه داخراوه و ئێستا به زه‌رفیه‌تی ٣٠ تا ٣٥ له‌سه‌دی له حاڵی چالاكی دان. ناوبراو له درێژه‌دا جه‌ختی كرده‌وه، زیاتر له ١٢٠٠ كه‌س له مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی ئاسنی ئۆستانی زه‌نجان له حاڵی كاركردن دان كه درێژه‌ی بارودۆخی ئێستا، هه‌ڕه‌شه له ئه‌منیه‌تی شۆغڵی كرێكاران ده‌كات.