نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی كرێكارانی به‌سا پارس سه‌نعه‌ت

942
دوابه‌دوای راگیرانی چالاكی كارخانه‌ی “به‌سا پارس سه‌نعه‌ت” له‌ تاكستان، ٥٧ كرێكاری قه‌راردادی ئه‌م كارخانه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی قه‌ته‌عاتی ئۆتۆمبیل، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی خۆیان به‌ توندی نیگه‌رانن.
هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری تاكستان رایانگه‌یاندووه‌، له مانگی‌ گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا چالاكی رۆژانه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌ كه‌ له‌ بواری به‌رهه‌مهێنه‌ری قه‌ته‌عاتی پیچیده‌ی موتوری خودرۆ چالاكی ده‌كات، به‌ هۆی كه‌مبوونی سفارش راگیراوه‌. كرێكاران ده‌ڵێن، راگیرانی له‌ناكاوی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌ قه‌راردادی كاتیان هه‌یه‌ و چه‌ندین ساڵه‌ له‌م كارخانه‌ سه‌نعه‌تییه‌ كار ده‌كه‌ن، ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییان له‌ مه‌ترسیدا ببینن.