نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی برووجرد

539q
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی “برووجرد” سه‌باره‌ت به‌ نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌كه‌یان نیگه‌رانن.
كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی برووجرد رایانگه‌یاندووه‌ كه‌: “نزیكه‌ی ٨٠ له‌سه‌دی چالاكیی رۆژانه‌ی نه‌ساجی برووجرد كه‌ له‌ بواری به‌رهه‌مهینانی جوره‌كانی پارچه‌ چالاكی ده‌كات، نزیكه‌ی ٢٠ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ بیانووی كێیشه‌و گرفتی دارایی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ دابه‌زینی فرۆش، وه‌ستاوه‌. هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی ئه‌وه‌یكه‌ زیاتر له‌ یه‌ك هه‌زار كرێكار كرێكاری شاغڵ له‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مێنه‌ره‌، زیاتر له‌ هه‌میشه‌ نیگه‌رانی له‌ده‌ستدانی كاره‌كه‌یانن.