نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی هه‌زاران كه‌س له‌ شیركه‌تی دوخانیات

385y
دوابه‌دوای قه‌یرانی شیركه‌تی دوخانیات، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و به‌ڕێوچوونی ژیانی ١٤ هه‌زار و ٥٠٠ كرێكار، كارمه‌ند و كشاوه‌رز كه‌وتۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.شایانی باسه‌، شیركه‌تی دۆخانیات دوابه‌دوای واگۆزاری به‌ سندوقی خانه‌نشینی فولاد تووشی قه‌یران بوو و له‌ ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا، به‌ هۆی بیلاته‌كلیف بوونی مودیریه‌تی، كیشه‌ و گرفته‌كانیان دوو به‌رابه‌ر بۆته‌وه‌. به‌م چه‌شنه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وته‌ درێژه‌ی هه‌بێت، ژیانی كرێكاران، كاركونان، كشتكارانی توتون و ته‌ماكۆ، ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیییه‌وه‌.