نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت و ئیمكاناتی ئاموزشی له‌ مه‌دره‌سه‌كانی ئه‌یوان

197y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، خوێندكارانی ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری ئه‌یوان له‌ ئۆستانی ئیلام، له‌ هه‌بوونی سه‌ره‌تایی ترین ئیمكاناتی ئاموزشی بێبه‌شن. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، مه‌دره‌سه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ بواری جوغرافیاییه‌وه‌ له‌ شوێنێكی مترسیداردان و به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئاموزشی، زۆربه‌ی خوێندكاران ناچارن ته‌رك ته‌حسیل بكه‌ن. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ هاوڵاتیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی رژیمیان كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.