نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی فه‌ردی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك له‌ نێو خه‌ڵكی كرماشان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی شاری كرماشان زۆر نیگه‌رانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندووتیژی به‌ چه‌ك و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ نیزاعه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن و له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێن: ماوه‌یه‌كه‌ به‌رده‌وام و هه‌ر جار له‌ شوێنێكه‌وه‌ ده‌نگی ته‌قه‌ی فیشه‌ك دێت و خه‌ڵكانێك كه‌ سه‌ردانی شوێنی ڕووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كی وێڵه‌وه‌ بریندار ده‌بن، ئه‌مه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری بوو بنه‌ماڵه‌كان ساز كردووه‌.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئینتزامی كرماشان، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێژه‌ی زه‌وت كردنی چه‌ك و چۆڵی نایاسایی له‌و ئۆستانه‌ به‌ نیسبه‌ت ساڵی پار له‌ سه‌دا ٢٦ زیادی كردووه‌. به‌ وته‌ی ناوبراو له‌ نێو ئه‌و چه‌ك و چۆڵانه‌ ٦٩٤ قه‌بزه‌ چه‌كی جه‌نگی و ٨٩٣ چه‌كی ڕاوكردن بوونیان هه‌یه‌ و ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاویش فیشه‌ك دوزراوه‌ته‌وه‌. به‌ هۆی به‌رزی ئاستی هه‌ژاری و بێكاری له‌و ئۆستانه‌ ڕێژه‌ی شه‌ڕ و نیزاعه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام ده‌ڕواته‌ سه‌ره‌وه‌ و ته‌نیا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ٣٦٠ بابه‌ت ته‌قه‌ بە فیشه‌ك‌ تۆمار كراوه‌، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی كۆشتنی به‌ ئه‌نفه‌ست له‌ ڕێگه‌ی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆوه‌ به‌ نیسبه‌ت ساڵی پار له‌ سه‌دا ٩٥ زیادی كردووه‌ و له‌ ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ٣٦ كه‌س به‌ هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك له‌ شه‌ڕدا گیانیان  له‌ده‌ست داوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →