كرێكارانی ئیخراجی “كاشی ئێحسان مه‌یبۆدی یه‌زد”، سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار، نیگه‌رانی داهاتووی شۆغڵی خۆیانن.
كرێكارانی كاشی ئێحسانی مه‌یبۆد له یه‌زد رایانگه‌یاند: “قه‌راردادی كاتی مانگانه بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه، ئه‌منیه‌تی شۆغڵی كرێكاران به‌تایبه‌ت له سهنایعگهلێكی وه‌كوو كاشی و سهرامیك كه ناوه‌رۆكی كاری هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامیان هه‌یه، به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی جیدی ببێته‌وه.” شایانی باسه، ئیخراجی ٤٠ كرێكاری به‌پێشینه‌ی ئێحسان مه‌یبۆد له رۆژانی كۆتایی ساڵی رابردوودا، بووه هۆی ئه‌وه‌یكه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كرێكارانێك كه قه‌راردادی كاتیان هه‌یه و چه‌ندین ساڵه له‌م كارخانه سه‌نعه‌تییه كار ده‌كه‌ن، هه‌ست به مه‌ترسی پێشه‌یی خۆیان بكه‌ن. ئه‌گه‌رچی به‌دواداچوون و ناڕه‌زایه‌تی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام هێشتا مه‌سه‌له‌ی به‌ستنی قه‌رارداده كاتیهكانیان، چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.