نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی له‌ مه‌دره‌سه‌كانی كوردستان

775
بە پێی نوێترین ئامارەكان، زیاتر لە ٥٧٠ مه‌دره‌سه‌ی كلاسه‌ سەرەتاییەكانی ئۆستانی كوردستان هیچ ئامراز و كەره‌ستەیەكی گەرم كردنه‌وه‌یان نییە.
بە پێی دان پێدانانی بەرپرسی نوێكردنەوەی كەرەستە و كەلوپەلی مه‌دره‌سه‌كانی كوردستان: لە كاتێكدا كە دوو مانگ به‌سه‌ر دەستپێكی ساڵی نوێ خوێندن تێپەڕ بووە، بەڵام زیاتر لە ٥٧٠ مه‌دره‌سه‌ لە ئۆستانی كوردستان هیچ كەرەستە یان زۆمپای نەوتیشیان نییە كە كلاسه‌كانی ده‌رسیان پێ گەرم بكه‌نه‌وه‌. شایانی باسه‌ نەبوونی نەوت لە مه‌دره‌سه‌ی شارەكانی بانە و سەردەشت و پیرانشار لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكانی تایبەت بەو شارانە دەنگدانەوەی هەبووە و باوك و دایكی خوێندكاران بەنیسبەت كەمتەرخەمیی بەرپرسان كە دەبێتە هۆی نەخۆش ‏كەوتنی منداڵەكانیان، نیگەرانیان دەربڕیوە.