نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی

284-
به‌ پێی راپۆرته‌كان، نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی له‌ ئۆستانی كرماشان، له‌ خزمه‌تگوزاریی و ئیمكاناتی پێڕاگه‌یشتنی پزیشكیی و پزیشكی شاره‌زا بێبه‌شه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌رپرسی بنكه‌ی ته‌ندروستی رژیم له‌ شاری سه‌لاسی باوه‌جانی رایگه‌یاندووه‌: نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م شاره‌ له‌ بواری پێرسۆنێله‌وه‌ و هه‌م له‌ بواری ئیمكاناته‌وه‌، یه‌كێك له‌ هه‌ژارترین نه‌خۆشخانه‌كانی ئێرانه و لانیكه‌م خزمه‌تگوزاری ده‌رمانیی بۆ هاوڵاتییانی ئه‌م شاره‌ نییه‌ و له‌ كاتی روودانی نه‌خۆشییه‌ ئوورژانسییه‌كان، ناچارن روو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران بكه‌ن. شایانی باسه‌، نه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌ و ئیمكاناتی پزیشكی له‌ شاره‌كانی كوردستان، بووه‌ته‌ كێشه‌یه‌كی جیدی بۆ هاوڵاتییان و به‌رپرسانی رژیمیش هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ هه‌ڵناگرن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →