نه‌بوونی ئیمكانات له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌رده‌شت

187
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ماوه‌یه‌كه‌ نه‌خۆشه‌كانی شاری سه‌رده‌شت له‌ بێ ئێمكاناتی بیمارستانیی ئه‌م شاره‌‌ ناڕازیین و نه‌خۆشخانه‌كه‌ش له‌ وه‌رگرتنی نه‌خۆشه‌كان خۆده‌بوێرێت.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ماوه‌یكه‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌رده‌شت به‌ بیانووی بێ ئیمكاناتی خۆی له‌ وه‌رگرتنی نه‌خۆشه‌كان به‌ تایبه‌ت ژنانی دووگیان بواردووه‌ و ئه‌م ژنانه‌ به‌ ناچاری روو ده‌كه‌نه‌ شاره‌كانی دیكه‌. ئه‌مانه‌ش له‌ حاڵێكدان كه‌ هه‌تا ئێستا چه‌ندین حاڵه‌ت گیان له‌ ده‌ستدان به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می پزیشك ‌و نه‌بوونی ئێمكاناتی پێویست له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌دا روویداوه‌.