“كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان”، رایگه‌یاند: “له بارودۆخی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی زیندانی به‌ندكراو له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له شاری سنه، هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.به پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی”، دوو برا و هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به ناوه‌كانی “ئارام و فوئاد زه‌ندی” دوای تێپه‌ڕ بوونی ٢٥ رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان و وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌یان، له بارودۆخی نادیاردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. “حامێد مه‌حمود نژاد” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی ٢٣ رۆژه كه له بازداشتگای ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌دا به‌ند كراوه. “پێدارم نه‌سروڵڵاهی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریش له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و پاشان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.