به پێی راپۆرته‌كان، ماوه‌ی ٧ مانگه كه له چاره‌نووسی چالاكێكی عه‌قیده‌تی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ناوی “نامێق دڵدڵ” زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نیه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ناوبراو كه ماوه‌ی ٣ ساڵ له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج به هۆی چالاكی عهقیدهتیهوه راگیرابوو، پاش تێپه‌ڕ كردنی ئه‌و حوكمه له زیندان ئازاد كرا. به‌ڵام دواتر له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری “بۆكان”ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ئێستا سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٧ مانگ،له چاره‌نووسی ناوبراو زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.