نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی هه‌ڵسووڕاوێكی كرێكاریی

70y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هه‌تا ئێستا له‌ چاره‌نووسی هه‌ڵسووڕاوێكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ناوی “كورش به‌خشه‌نده‌”، كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك مانگ له‌وه‌پێش له‌ لایه‌ن مه‌ئمووانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو كه‌ “ئه‌ندامی‌ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێکخراوه‌ كرێكارییه‌كانه”‌، رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی رشه‌ممه‌ی ساڵی رابردوو، له‌ لایه‌ن هێزه‌ لیباس شه‌خسییه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و هه‌تا ئێستا له‌ شوێنی راگیرانی ناوبراو، هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.