نه‌بوونی زانیاری له‌چاره‌نووسی كرێكارانی بازداشتی مه‌یان ئاب ی شوش

647
دوابه‌دوای هێرشی مه‌ئموورانی رژیم بۆسه‌ر كرێكارانی ناڕازی شیركه‌تی نه‌یشكه‌ری مه‌یان ئاب”ی شوش و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه، تا ئێستا له‌ بارودۆخی ئه‌م دوو كه‌سه‌ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.به‌ پێی راپۆرتی “سه‌ندیكای كرێكارانی فلێزكار مێكانیك”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌ ئه‌منییه‌تیه‌كانی رژیم دوو كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ كه‌ له‌ ئه‌ندامانی شورای ئاوایی “مه‌یان ئاب”یش بوون، ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا مه‌ئموورانی رژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشكه‌ری “مه‌یان ئاب”ی شوش كه‌ له‌ ژێر مه‌جموعه‌كانی نه‌یشكه‌ری هه‌فت ته‌په‌یه‌، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیشیان بریندار كرد.