به پێی راپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٢ رۆژ به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به‌ندكراو “بێهنام ئێبراهیم زاده” بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی ئێوین، له چاره‌نووسی ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
به پێی ئه‌م رپۆرته، بێهنام ئێبراهیم زاده رۆژی ٢ی مانگی رێبه‌ندان له به‌ندی ٢ی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین گواسترایه‌وه و تا ئێستا ئیزنی پێوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی مولاقاتی پێنه‌دراوه. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه و پارێزه‌ری مافی منداڵان كه مهحكومیهته پێنج ساڵه‌كه‌ی خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت، سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ تومهتگهلێكی بێ بنه‌ما له‌لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی رژیم به ٩ ساڵ و چوار مانگ زیندان مه‌حكوم كرا.