نه‌بوونی زانیاری له‌ بارودۆخی ناهید گورجی

254
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ٩ مانگ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “ناهید گورجی” هه‌ڵسووڕاوی كاناڵه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ شاری مه‌شهه‌د، هیچ زانیارییه‌ك له‌ تۆمه‌ت، بارودۆخی په‌روه‌نده‌كه‌ی و شوێنی راگیرانی، له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، پاش ئه‌وه‌یكه‌ مانگی به‌فرانباری ساڵی رابردوو هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاو بۆوه‌ كه‌ ناهید گورجی مافی مولاقات و پێوه‌ندی ته‌له‌فونی لێ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا هه‌واڵێكی تازه‌ له‌ بارودۆخی نابراو له ‌به‌رده‌ستدا نییه‌. به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م بابه‌ته‌ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراوی یه‌كجار نیگه‌ران كردووه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ ناهید گورجی هه‌ڵسووڕاوی بواری كاناڵه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، رێكه‌وتی ١٩ی مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی رابردوو‌ له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنكی نادیار كرا..

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →