نه‌بوونی زانیاری له‌ بارودۆخی هاوڵاتییه‌كی به‌هایی

656t
به‌ پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی ده‌یفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، له‌ بارودۆخی “مونا مێهرابی” كه‌ مانگی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن سپاه‌ پاسدارانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا بوو، زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.
ناوبراو له‌گه‌ڵ “سه‌فا فێرقانی، ئه‌حسان یادگار، مێهرداد فێرقانی و ئێلهام كه‌رم پیشه‌” ده‌ستبه‌سه‌ر كران، ئه‌م چوار كه‌س له‌ رۆژانی كۆتایی ساڵ به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كران. به‌ڵام هه‌روا له‌ بارودۆخی مونا مێهرابی له‌ ژووره تاكه‌كه‌سیه‌كانی به‌ندی ٢٠٩ی ئێوین، زانیارییه‌ك له ‌به‌رده‌ستدا نییه‌.