هه‌ڵسووڕاوێكی كرێكاری خه‌ڵكی كامیاران و دانیشتووی شاری شنۆ به‌ناوی “نیزام سادقی” ماوه‌ی ١٦ رۆژ له‌وه‌پێش له لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه به هۆكارێكی نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و تا ئێستا له بارودۆخی ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.به پێی راپۆرتی كه‌مپینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “نیزام سادقی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان”، رۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، له لایه‌ن مه‌ئموورانی لیباس شه‌خسی رژیمه‌وه له ترمیناڵی شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیار كراوه. جێگای ئاماژه‌یه، باوكی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه سیاسییه تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كردووه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو هیچ وڵامێكیان پێنه‌داوه‌ته‌وه.