سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌ك هه‌فته به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “واله زه‌مانی” كوڕه مامی شاهرۆخ زه‌مانی، تا ئێستا له بارودۆخی ناوبراو زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆر بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی بازداشتی واله زه‌مانی، تا ئێستا نه‌یتوانیوه له چاره‌نووسی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه زانیارییه‌ك به‌ده‌ست بێنن. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و كوڕه مامی شاهرۆخ زه‌مانی “واله زه‌مانی” رێكه‌وتی ٢٩ی مانگی خه‌رمانان له حاڵێكدا كه به‌نیازی گه‌یاندنی پێنج هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری بۆ ماڵه‌كه‌یان بوو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران له به‌یانییه‌كدا درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “واله زه‌مانی، عه‌لی نجاتی” و هێرشی به‌رین بۆسه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی موعهلێمانی مه‌حكووم كرد