به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی ئاوایی ئاخته‌په”ی سه‌ربه شاری “سایین قه‌ڵا”، له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوبه پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی رژیم هه‌ڵیان كوتایه‌سه‌ر ئاوایی “ئاخته‌په”ی سه‌ربه شاری “سایین قه‌ڵا” و ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی ئه‌م ئاوایهیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرد. شایانی باسه هێزه‌كانی رژیم پێشتر هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه كردبوو كه نابێت مه‌راسمی نه‌ورۆز به‌رێوه‌ببه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌م ئاوایه‌ی به‌بێ گوێدان به‌م هه‌ڕشانه، مه‌راسمی نه‌ورۆزیان به‌ڕێوه‌برد. جێگای ئاماژه‌یه، هه‌تا ئێستا له بارودۆخی ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.