نه‌بوونی زانیاری له‌ چارنووسی سامان نه‌سیم و چه‌ند زیندانی دیكه‌

589t
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، له‌ چارنووسی “سامان نه‌سیم” و چه‌ند زیندانی مه‌حكوم به‌ ئێعدام له‌ زیندانی ورمێ، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ر بوونی زیاتر له‌ یه‌كمانگ نه‌بوونی زانیاری، هه‌روا چاره‌نووسیان نادیاره‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ چاره‌نووسی چه‌ند زیندانی له‌وانه‌ “سامان نه‌سیم” كه‌ كۆتاییه‌كانی مانگی رێبه‌ندانی ساڵی ٩٣ به‌ مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ‌ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام، له‌ به‌ندی ١٢ی زیندامی ورمێ بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانه‌وه‌، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م زیندانیانه‌ تا ئێستا هیچ پێوندییه‌كی ته‌له‌فوونیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌بووه‌ و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمیش هیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسیان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.