نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی ورمێ

368y
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی شاری ورمێ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌، تا ئێستا له‌ چاره‌نووسیان هیچ چه‌شنه‌ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.
دوابه‌دوای ئه‌منیه‌تی كرانی ناوچه‌ كوردنیشنه‌كان و له‌وانه‌ شاری ورمێ، ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران. “به‌همه‌ن هاشم پوور” خه‌ڵكی ئاوایی “گرده‌وان” و سوله‌یمان نیكزاد خه‌ڵكی ئاوایی “دیزج”ی مه‌رگه‌وڕێ ورمێ، له‌ زومره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ئه‌م رووداوانه‌ن كه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان، به‌ڵام تا ئێستا له‌ چاره‌نووسیان زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.