نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی رامین زه‌ندنیا و هاوسه‌ره‌كه‌ی

629
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی شه‌ش رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “رامین زه‌ندنیا” هه‌ڵسووڕاوی سێنفی موعه‌لیمان و هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌روین محه‌ممه‌دی هه‌ڵسووڕاوی ژینگه‌، له‌ بارودۆخی ناوبراوان زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.
كانونی سێنفی موعه‌لیمان له‌ راگه‌یاندنێكدا سه‌باره‌ت به‌ نه‌بوونی زانیاری و نادیار بوونی بارودۆخی ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، جه‌ختی كرده‌وه‌: سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی ئه‌نجومه‌نی سێنفی موعه‌لیمانی كوردستان و سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی رامین زه‌ندنیا به‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئه‌وانی زیاتر كردووه‌. شایانی باسه‌ رامین زه‌ندنیا له‌ ئه‌ندامانی كانونی سێنفی موعه‌لیمانی كوردستان و هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌روین محه‌ممه‌دی له‌ هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌پارێز، رێكه‌وتی ٢٣ی مانگی ره‌زبه‌ر له‌ شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كران.