نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی راوچییه‌كانی ئێرانی رفێندراو

466y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ زیاتر له‌ ١٠ رۆژ به‌سه‌ر رفاندنی ١٤ راوچی ئێرانی له‌ ئۆقیانووسی هێند له‌ ئاوه‌كانی سومالی تێپه‌ڕ ده‌بێت، هێشتا له‌ چاره‌نووسیان زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م راوچییانه‌ به‌ هۆی خراپ بوونی كه‌شتییه‌كه‌یان له‌ ئۆقیانووسی هێند، ناچار به‌ رۆیشتن بۆ كه‌نارئاوه‌كانی سنوری سومالی بوون كه‌ له‌لایه‌ن گروپی ئیسلامگه‌رای “ئه‌لشه‌باب”ه‌وه‌ رفێندران و به‌ بارمته‌ گیران.