نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی زیندانییه‌كی عه‌قیده‌تی له‌ ورمێ

428y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هه‌ڵسووڕاوێكی عه‌قیده‌تی به‌ ناوی “عه‌لی مه‌ده‌نی” له‌ ورمێ كه‌ نزیكه‌ی ٣ مانگ له‌وه‌پێش له‌ لایه‌ن هێزه‌ نیزامییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌رسه‌ر كرابوو، تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، عه‌لی مه‌ده‌نی رۆژی ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترایه‌وه‌ و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك له‌ بارودۆخی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو له‌ ناوه‌نده‌ قه‌زایی و ئه‌منیه‌تییه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به‌م موعه‌لیمه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م موعه‌لێمه‌ پێشتریش له‌ ساڵی ١٣٩٣، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێه‌وه‌ بانگ و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو كه‌ ده‌بێ له‌ ده‌رسه‌ ئاینی ــــ فه‌لسه‌فییه‌كاندا، خۆی له‌ باسی سیاسی به‌دوور بگرێ.