نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی سامان نه‌سیم و سێ زیندانی دیكه‌

352y

به‌ پێی راپۆرتی “كانونی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤی كوردستان، هه‌تا ئێستا له‌ چاره‌نووسی “سامان نه‌سیم” و سێ زیندانی سیاسی دیكه‌، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌ره‌ڕای بڵاو بوونه‌وه‌ی راپۆرته‌ جیاجیاكان سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی “سامان نه‌سیم، سیروان نژاوی، ئیبراهیم عیسی پور، یونس ئاقایان و حه‌بیبۆڵا ئه‌فشاری” زیندانیانی سیاسی مه‌حكوم به‌ ئێعدام كه‌ نزیكه‌ی ‌سه‌د رۆژه‌ بێسه‌روشوێنن، به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی رژیم هه‌روا له‌ ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌كی رۆشن سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوانه‌ سیاسییه‌، خۆده‌بوێرێن.