نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی سێ هاوڵاتی خه‌ڵکی بۆکان

518t

سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ٣٥ رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی‌ ٣ هاوڵاتی خه‌ڵکی شاری بۆکان له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ک له‌ چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ .
که‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی رایگه‌یاند که،‌ سێ هاوڵاتی به ‌ناوه‌كانی “هه‌ژار مه‌حموودی”‌، “وه‌فا” و “سۆران ئازه‌ربار” خه‌ڵکی شاری بۆکان، ٣٥ رۆژ له‌وه‌پێش له‌ لایه‌ن هێزه‌ لیباس شه‌خسیه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کران. شایانی باسه‌ له‌و کاته‌وه‌ تا ئێستا سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌کانیان، له‌ هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ خراوه‌ته‌ پاڵیان، هیچ زانیارییه‌ک له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.