سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی نزیكه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ خوێندكاری خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت به ناوه‌كانی “سامان ئیبراهیم پوور، سروه و عه‌لی عه‌بدی” تا ئێستا له چاره‌نووسیان زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه رۆژی دووشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو “سروە عەبدی” خوێندکاری رشتەی “حقوق”ی دانیشگای پەیام نووری پیرانشار وێڕای براکەی بەناوی عه‌لی عەبدی و دەزگیرانەکەی بەناوی “سامان ئیبراهیم پوور”، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی رژیمه‌وه هێرش كرایه سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی كه‌لوپه‌له شه‌خسییه‌كانیان، دەستبەسەر و راپێچی شوێنێكی نادیار كران و له‌و كاته‌وه تا ئێستا له چاره‌نووس و شوێنی راگیرانیان، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.