نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی شه‌ش زیندانی عه‌قیده‌تی له‌ زیندان

779

به‌ پێی راپۆرتی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤی ئێران، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر حه‌یده‌ر ره‌شیدی بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ گواسترایه‌وه‌ و له‌ چاره‌نووسی شه‌ش زیندانی دیكه‌ی زیندانی ره‌جایی شار زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م شه‌ش زیندانییه‌ تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان پێوه‌ندی بگرن و به‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ هه‌موویان حوكمی ئێعدامیان هه‌یه‌، نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌كانیانی چڕتركردۆته‌وه‌. شایانی باسه‌ حه‌یده‌ر ره‌شیدی، تالێب مه‌لێكی، پوریا محه‌ممه‌دی، كاوه‌ وه‌یسی، كاوه‌ شه‌ریفی، محه‌ممه‌د یاوه‌ر ره‌حیمی و به‌همه‌ن ره‌حیمی حه‌وت زیندانی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان، رێكه‌وتی ٢ی مانگی نوامبری ئه‌مساڵ له‌ سالۆنی ١٠ (ئه‌نده‌رزگای)ی ٤ی زیندانی ره‌جایی شاره‌وه‌ راپێچی به‌ندی ناسراو به‌ “سپا”ی ئه‌م زیندانه‌ كراون.